مامۆ خه لیفه ماڵ ئاوا

تازه گه لاوێژ به پرشنگی زێڕینی له گاقڕان وزاوڵیه وه هه واڵی وه ڕزی فێنکای به دیاری وه هینا بۆمان که پایزی ته مه  نی پڕله مه عنه ویتی خالۆ لطف الله قادری ناسراو به خه لیفه ی چلانێ هاتوو پێش وه خت له وه رزی پایزی ره نگینی هه ورامان له م هه واری دێرینه دا به زی .

مامۆ خه لیفه به راستی یه کێ بوو له چڵ ته نانی شاهۆ  که له کانیاوی ڕوونوو پڕ له پیت وبه ره که تی پیر خه یری شاهۆ ئا وی عیرفان وسوفی گه ری ده خوارده وه وبه هه ڵمژینی هه وای پڕله سه فای ئه وین سه رمه ستانه سه مای ده کرد.

بۆیه هه موو کاتێ که ده دبینی بۆ ساته وه ختێ له وباغه ره نگاو ره نگه دا ئێسک سوکانه میوانداری لێ ده کردین . له ئاکامدا هێنده له و مه یه ی خوارده وه که ئیتر ئۆقره ی لێ برا وه له ڕۆژی

شه ممه دوهه می خه رمانانی 1392هه تاوی به شاباڵی ئه وین وته سه وفا له زه وی هه ڵفڕی وله هه واری پڕ له سه فای چل ته نان حه سایه وه تا له کوڕی پیر خه یرو یارانی هاورازی ببی به یه کێ له پیرانی هه ورامانی ئه هورا مه زدایی.

ئه نوه روه له دبه یگی

2ی خه رمانانی 1392هه تاوی