ماموستا شکر الله بابان

ئیستا که ئه م وتاره ده نوسم نوقمی خەمێکی  قووڵی له ناکاو و گێژی ره شبای  خەزەڵوەری پاییزێکی شوومم و جەرگم لەت لەته و داوێنم چۆڕی خوێنی دێت و تەشتێک فرمیسکی سوور له به ردەممدا شەپۆل ده دات بۆ هونەرو شاعیرو هه ڵبەستوان و وه رگێڕو و ده نگ خۆشی کوردستان  حەزرەرتی ماموستا شکرالله بابان. ئەگەرچی هەر شارێکی ئه م کوردستانه خۆشەویسته به تایبەتمەندییەک به ناوبانگه، بەڵام تایبه تمەندیی سنه ی خوشه ویست ئەوەیە کە به شاری زانست و هونەر و هونەرمەند و شاعیر وئەدیب ناسراوه، هه ر له بابامەردوخی گه وره وه و مەستورەی ئەردەڵان و سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی و مامۆستا علاء الدین سجادییەوە بگره هه تا مامۆستا عبدالغفار وارستگان، کاک احمد مفتی زاده و ماموستا خالقی و دواتر روناکبیر و نوینەر و ئەندازیاری به ناوبانگی ئێران و کوردستان کاک بهاء الدین ادب تا خاوەن ده نگی به سۆز و ئەفسوناویی مامۆستا شکرالله بابان و ... له و شاره خوشه ویست و خوشناوه پیگەیشتوون. گوناهێکی گه وره یه بو من که یاد و ناوی پاکی شکرالله بابان له بیرکه م و به رز رای نەگرم و به سه رسه ریی به لای ئه م کۆچه ناوه خت و جەرگبڕەدا تی پەڕبم. ئه گەر چی بیست ساڵ بیسه ر و قوتابی شیعره جوان و سرنج راکیشەکانی   قوتانخانەی ماموستا شکرالله بابان بووم، به ڵام هیچ کات نه تاسه م  لێشکا و نه تامەزرۆییم بۆ شیعره کانی کۆتاییان هات. لەو کاته وه شکرالله بابان منی بۆ رێزگرتن له دایک و باوک و نیشتمان گوش کرد و دواتر به قەسەم نامه و ماڵئاوایی له دونیا، گڕی له جەستەی من به ردا هه تا هه تا یه یادی له دڵمدایه و لە لام خوشه ویسته. ماموستا شکرالله بابان کوڕی حاجی داود خانی بابان کوڕی سلیمان بەگ بابان کوڕی روسته م بەگی خەزنه داری صاحبقران بابان کوڕی ئەحمەد بەگی صاحبقرانی بابان ناسراو به ئەحمەد بەگی گه وره ی بابان یەکێک له دوانزه سواره ی مریوان بووه. له دایکه وه شکرالله بابان کوڕی ئامینه خانم کچی فخرالعلمای گه وره له خانم دایکه، خانم دایک کچی جمال خانی ئەردەڵان حاکمی سەقز بووه. له هه ردولا تێخی ده بان بووه له لایان باوکه وه بابان و له لای دایکه وه ئەردەڵانی بووه. مامۆستا بابان له دامه زرێنەرانی رادیۆ کوردی تاران و کرماشان و سنه ورمیه بووه و له زۆر گوفار و ناوەندی کەلتوری و ئەدەبی شیعری نووسیوه و کاری ئەدەبی و ورگێڕان و لێکۆڵینه وەی کردووه. مامۆستا شکرالله بابان هۆگری نیشتمان و ئەدەب و شیعری ره سەنی کوردی بووه و به ده نگه خۆش و دڵکه شه که ی شیعرەکانی مامۆستا وه فایی و مەوله وی و مه حوی و فریقی و هێمن و عبدالغفاری وارستگان و مامۆستا شریف  و ... ده وتەوه و بوو به قیبله ی دڵی عاشقان و سەرخۆشان و نیشتمان دۆستان. مامۆستا بابان له ئەدەبی کوردی دا جێ  پەنجه ی دیارە و له ناخ و دڵی گه لدا جێگه ی تایبه تی هه یه. بۆیه به ئه وپه ڕی ماته مە وه ئه ژنۆی خه م له باوه ش ده گرین که له م  کات و ساته وەختە ناسکه دا ده نگی بولبولی گوڵستانی کوردستان کپ بووه و له و په ڕی ناخۆشیدا هه موومانی به ته نیا بە جێ هێشت و هه زاران حەسرەت و ئاخی ساردی خسته سەر دڵمان. له بارەگای خوای گه وره مامۆستا بابان جێی تایبەتی هه یه، به ناسک خەیاڵی و دڵی پڕه له شیعر و ئەدەب ره سەنی کوردی میوانی  خوان و سفره رازاوی بەهەشته . هه زاران خۆزگه به و خاکه ی شکرالله بابان له ئامێز ده گرێت و هه زاران چەپکه گوڵی بۆنخۆش و خۆش ره نگ له سه ر گڵکۆی به رزو پڕ له شیعری مامۆستا شکرالله بابانی خوشه ویست.

نوسه ر: سه فه ر وله دبیگی (عباس)

ویراستار: :کاک ئازاد وله دبیگی (هه ولیر